Skip to the content

وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە بە مەبەستی یەكخستنی میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 کۆبونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 وەزیری دارایی و ئابوری ئاوات جەناب نوری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە كرد.

لە كۆبوونەوەكە هەریەك لە فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە و د.عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و چەندین پلەدار و ئەفسەری هێزەكانی 70 و 80 بەشداری بوون.

لە میانی كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابوری ئاوات جەناب نوری باسی لە گرنگی پرۆژە یاسایی 2021 كرد و لەو چوارچێوەیەشدا یەكخستنی میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 بوون.

لای خۆشیەوە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە هەوڵەكانی هەموو لایەكی بەرز نرخاند تاوەكو لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 دیاری بكرێت و یەكبخرێت.