ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه
![](/media/10274/274520577_317454657074869_2457876820249858197_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132906324790000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك له كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه و ناوهێنانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به پێویستمان زانی ڕوونیبكهینهوه كه ئێمه پێشتریش له ڕێكه‌وتی ١٤/٣/٢٠٢٢ له ڕاگه‌یاندنی فه‌رمیی وه‌زاره‌تمان بڵاومانكردۆته‌وه هه‌ر زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان له پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ده‌ر له‌وه هیچ زانیاریه‌ك گوزارشت له ڕای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ناكات و ئه و ڕاپۆرته ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.