وەزیری دارایی و ئابووریی: لە کابینەى نۆیەم هەموو لایەک بەرەو چاکسازى هەنگاو دەنێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ئابی٢٠٢٢، ئیرڤین هیکس، کونسوڵى گشتى نوێى ئەمەریکا و شاندێکى یاوەرى لە یەکەى ئابوورى کونسوڵخانەى گشتى ئەمەریکا، سەردانى وەزارەتى دارایی و ئابوورییان کرد و لەگەڵ ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری کۆبوونەوە.
لە دیدارێکدا کونسوڵى گشتى نوێى ئەمەریکا تێڕوانینى خۆى سەبارەت بە هەماهەنگى نێوان وەزارەتى دارایی و ئابوورى و کونسوڵى گشتى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا خستەڕوو، و ئاگادارى دروستبوونى ئەو هاوکاری و هەماهەنگیەن کە بەرپرسانى ئەمەریکا هەیەتى لەگەڵ دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە تایبەت وەزارەتى دارایی و ئابوورى.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری باسى لەوەکرد ئەوان بە مەبەستى چاکسازى هاتوون، لە کابینەى نۆیەمدا بە هەموو لایەک بەرەو چاکسازى هەنگاو دەنێن، بۆیە پێویستمان بە هاوکارى و پشتیوانى هەموو لایەک هەیە، چاکسازى یەکێک لە مەبەستە سەرەکییەکانى حکومەتى ئەمەریکایەو بۆیە پالپشتى ئەوانمان پێویستە.
لای خۆشیانەوە، شاندی میوان ئاماژەیان بەوەدا کە لە ڕێکەوتى ١٢/٩ ى ئەمساڵ پڕۆژەیەکى گەورە بەمەبەستى بە ئەلیکترۆنیکردنى کاروبارەکانى مامەلەى خانەنشینى بەسەرپەرشتى USAID و کونسوڵخانەى ئەمەریکا و بە پاڵپشتى نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت، کە کۆڵەکەى جێبەجێ کردنى ئەم پڕۆژەیە وەزارەتى دارایی و ئابوورییە، بەجێبەجێ کردنى ئەم پڕۆژەیە مامەڵەى نووسراوى کاغەزى نامێنێت.
ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری باسى لەسەرجەم ئەو هەوڵانە کرد کە دەیانەوێت لەم کابینەیە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى بە ئەلکترۆنى بکرێن، ئەمەش دەبێتە هۆى زوو ڕایکردنى کاروبارى هاوڵاتیان و کەم کردنەوەى ڕۆتین.
ئیرڤین هیکس سەرۆک کونسوڵى نوێى ئەمەریکا مەدالیاى هاوڕێیەتى و هەماهەنگى بەخشیە بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری.