کار بۆ کەمکردنەوەی باج و ڕسووماتی کارگەکان دەکرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئابی ٢٠٢٢، بەسەرپەرشتیی ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری و بەئامادەبوونی کوێستان محمد، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەوەکالەت، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە سەبارەت بە دۆخی کارگەکان و کێشەو گرفتەکانیان لەڕووی باج و ڕسوماتەوە بوو؛ کە تیایدا لە پێناو پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، بڕیاردرا کارئاسانییان بۆ بکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە ساماڵ عەبدولرهحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومركی ههرێم، كەمال تهیب بەڕێوەبەری گشتیی باج و خانووبهرهی میری، عەلی عوسمان بریکاری وەزارەتی پیشەسازی، فەرهەنگ خالید بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی بازرگانی، کۆڤان جەلال بەڕێوەبەری گشتیی پەرەپێدانی پیشەسازی، ئامادەبوون.

لە میانی کۆبونەوەکەدا بەوردی باس لە گرفتی کارگەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕووی وەرگرتنی باج و ڕسومات کرا کە ئاستەنگی بۆ کارکردنیان درووستکردووە.
بۆ ئەم مەبەستەش، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری، پشتگیریی تەواوی خۆی دەربڕی کە هاوکار دەبێت بۆ کارئاسانیکردن لە کەمکردنەوەی گرفتی کارگەکان.
لە کۆتاییدا، بڕیار درا لەڕێگەی درووستکردنی لیژنەیەکی هاوبەش بەدواداچوونی چڕ بۆ کارگەکان بکرێت، تا بتوانن کێشەکانیان چارەسەربکرێن.