وەزارەتی دارایی و تەندرووستی هەماهەنگیی زیاتر دەکەن
![](/media/13522/295691119_412831880870479_8796565055528272373_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133032212310000000)
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٧/٢٢ ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیری دارایی و ئابووری پێشوازی له سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندرووستی و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات جه‌ناب باسی له هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ته‌ندرووستی و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه"وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رگیز كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه به‌رانبه‌ر كه‌رتی ته‌ندرووستی، چونكه ئه‌وانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ره كه‌سوكاری ئێمه‌ن."
پاشان سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندرووستی ئاماژه‌ی به هاوكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری کرد.
لە کۆتاییدا باسیان له‌وه كرد كه هەردوو وەزارەت هەماهەنگیی زیاتر دەکەن و كێشه‌كانی ده‌رمان و ئامێره پزیشكیه‌كان و گرێبه‌سته ته‌ندرووستییه‌كان به هه‌وڵی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بنبڕ ده‌كرێن.