وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ کۆبوەوە
![](/media/13351/294763871_408983267922007_6084340417627022780_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133027008530000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٢، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووریی لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ کۆبوەوە.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکە وەزیری دارایی و ئابووری جەختی کردەوە کە مامۆستایان کۆڵەکەی فێرکردن و زانینن، بە ئەرکێکی پیرۆزی دەزانین کە هاوکارو پشتیوانی سەرجەم توێژی مامۆستایان بین.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکە وەزیری دارایی و ئابووری جەختی کردەوە کە مامۆستایان کۆڵەکەی فێرکردن و زانینن، بە ئەرکێکی پیرۆزی دەزانین کە هاوکارو پشتیوانی سەرجەم توێژی مامۆستایان بین.
هەر لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ باسیان لە گیروگرفتەکانی خۆیان کرد و داوایان کرد به زووترین کات ڕێگا چارەی گونجاو بۆ کێشەکانیان بدۆزرێتەوە.
لای خۆشیەوە ئاوات جەناب نووری، دووپاتی کردەوە وەکو چۆن لە ڕابڕدوودا سەرەڕای قەیرانی دارایی و پەتای کۆڕۆنا بەدەم داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ چووین، بەهەمان شێوە هەمیشە ئامادەی هاوکارین بۆ چینی مامۆستایان.