وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵگرتنی ڕسوماتی گومرکی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی دارایی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی تایبەت بە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەی نرخی سووتەمەنی و هەڵگرتنی ڕسوماتی گومركی سووتەمەنی، خستە بواری جێبەجێ كردنەوە.
لە چوارچێوەی سیاسەتی هەرێم بۆ ئاسانكاری لە بەردەم جووڵەی بازرگانی و نەهێشتنی ئاستەنگەكانی بەردەم بازرگانان، لە ڕۆژی ۱ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانی كرد و لەگەڵ كارمەندانی گومركی مەرزەكە و بازرگانان كۆبووەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا، بڕیاری ئاسانكاری بۆ بازرگانان دراو لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا بە هەموو شێوەیەك دەبێت بازرگانان ئازاد بن و قۆرخكاری نەكرێت و هەر زیادەڕەویەكی نایاسایش هەبێت لەبەردەم ڕەسمی گومركی و كوالێتی كۆنترۆڵ و سۆنەر هەڵبگیرێت.