وەزیری دارایی و ئابووری: ئەوانەی كاری قاچاخچێتی لە سنوورەكان ئەنجام دەدەن، دەبێت ڕێگرییان لێ بكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٨ی حوزەیرانی۲۰۲۲، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری، لەگەڵ لیوا ڕوكن (حماد فازڵ هادی دزەیی) فەرماندەی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و شاندێکی یاوەری لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە دیاردەی قاچاخچیەتی و یاسا شکێنی لە سنوورەکان کرد. جەختی لەوەش كردەوە دەبێت بە هەموو لایەكەوە هەوڵی بنەبڕكردنی یاساشكێنی بدرێت.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگ عەبدولقادر عەبدوڵا بەشداربوو، چەندین ڕاو پێشنیازیان گۆڕییەوە تاوەكو ڕێگریکردن و نەهێشتنی دیاردەی قاچاخ و یاسا شکێنی بچێتە بواری پراكتیكەوە.
لای خۆشیەوە، لیوا ڕوكن حماد فازڵ بەڵێنیدا هاوکاری وەزارەتی دارایی هەرێم بکات و ئەو کەسانەی کە لە پشتی کارە نا یاساییەکانەوەن، بۆ ئەوەی بەبێ جیاوازی ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
لە كۆتاییدا، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری باسی لەوە كرد هەموومان بۆ چاكسازی هاتووین، بۆیە دەبێت ئەوانەی یاسا شكێنی و كاری قاچاخچێتی لە سنوورەكان ئەنجام دەدەن، ڕێگرییان لێبكرێت. لە هەمان كاتدا ئەوەی لە توانای وەزارەتی دارایی و ئابووری بێت درێخی ناكەین.
ئهمهش له كاتێكدایه له ماوهی رابردوودا وهزیری دارایی و ئابووری به مهبهستی ڕێكخستنهوهی مهرزهكان و كۆكردنهوهی داهات چهندین كۆبوونهوهی له سنووری پارێزگای سلێمانی ئهنجامدا.