وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیری کارەبای هەرێم پرسی پڕۆژەکانی کارەبا تاوتوێ دەکەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕو یەکشەممە ڕێکەوتی ۱۲ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا بە مەبەستی چاوخشاندن بە بڕگەکانی ڕێنمایی تەرخانکردنی ٨% ی داهاتی کارەبا بۆ پڕۆژە و کار و چالاکییەکان، سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کرد.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئاوات جەناب نوری، ئامادەیی وەزارەتی دارایی پیشاندا بۆ کارئاسانی و هاوکاریکردنی وەزارەتی کارەبا، بە مەبەستی باشتر و خێرا جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان.
هاوکات کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا ڕایگەیاند: بەهۆی فراوانبوونی گەشەی شارەکان و هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا و زیادبوونی بەڕێژەی لە (۱٨%)ی هاوبەشانی کارەبا بۆ سەرەوەی ۱،۷ملیۆن هاوبەش، پێداویستییەکانی کارەبا زیادی کردووە.