له ڕۆژانی جه‌ژنیش دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا دڵنیایی ده‌داته مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، كه به‌رده‌وام ده‌بن له دابه‌شكردنی مووچه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانیش به هۆی پشووه‌كانه‌وه بووه‌ستێت.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هاتووه، كه‌وا به پێویستی ده‌زانین سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دڵنیابكه‌ینه‌وه دابه‌شكردنی مووچه ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام ده‌بێت و خشته‌ی مووچه‌ش له پێگه‌ی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕۆژانه بڵاو ده‌كرێته‌وه.