ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کەناڵی ئێن ئار تی، بە نەفەسێکى دەمارگیرانە خەریکی یاریکردنن بە پرسى مووچەى فەرمانبەرانى حکومەتى هەرێم ئەویش بە بڵاوکردنەوەى هەواڵى نادروست کە دەیانەوێت ڕای گشتى بەلاڕێدا بەرن.
ئەو کەناڵە ئاماژەی بەوە داوە گوایە چاوگێک لە وەزارەتی دارایی پێی ڕاگەیاندوون مووچە ئامادەیە، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیان نەداوە. ئێمە لە وەزارەتی دارایی سەرلەبەری ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیێنین کە هیچ بنەمایەکی نییە.
حکومەتی هەرێم بۆ تەواوکردنی مووچەی مووچەخۆرانی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢، لە داهاتی مانگی دووی هەمان ساڵ تەمویل کردووە، هەروەها بۆ مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢١، بە داهاتی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ تەمویل کراوە، پێشتریش لە بڵاکراوەیەکدا ئەم ڕوونکردنەوەیە بە ڕای گشتی دراوە.
داوا لە گشت میدیاکان دەکەین خۆیان لە زانیاری هەڵە دووربخەن و بە پێچەوانەوە بەرامبەر بە یاسا بەرپرس دەبن.
هاوپێچ/ هەر دوو ڕوونکردنەوەمان سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی مانگی 2021/12 و لە ڕێکەوتی 2021/12/18، مووچەی مانگی 2022/1 لە ڕێکەوتی 2022/2/16 لە پێگەی فەرمی وەزارەتمان بڵاوکراوەتەوە.
لینکی ڕوونکردنەوەمان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 1 /2022 لە ڕێکەوتی 2022/2/16 لە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم بڵاوکراوەتەوە