کارئاسانى بۆ بەرهەمى ناوخۆیی جووتیاران دەکرێت
![](/media/16195/312727292_482896503864016_9131683156081039973_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133116895610000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سەرلەبەیانى ڕۆژى دووشەممە، ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٢، ئاوات جەناب نوورى، وەزیرى دارایی و ئابوورى، لەگەڵ هەریەک لە بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و محەمەد شوکرى سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەرى گشتىی گومرگى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەشدارى کرد، پرسى هاوردە و هەناردەکردنى بەرهەمى کشوکاڵى ناوخۆ تاووتوێ کرا.
لەم کۆبوونەوەدا، ئاوات جەناب نوورى گوتى، "بە کارئاسانیکردن بۆ جووتیاران و بەرهەمى ناوخۆیی، دەتوانین بناغەیەکى باش بۆ ژێرخانى ئابوورى دابمەزرێنین."
ئامادەبووان سوپاس و پێزانینى وەزیری دارایی و ئابووریان کرد، کە بەردەوام کارئاسانى کردووە بۆ کارەکانیان.
ئاماژەیان بەوەشدا، "هەمیشە پێکەوە دەتوانین هەنگاوى گەورە بگرینەبەر بۆ هەناردەکردنى بەرهەمى ناوخۆ بۆ بازاڕى دەرەوە و باشترکردنى ژیانى جووتیاران."