وەزیری دارایی و وەزیری ئاوەدانکردنەوە تاوتوێی پڕۆژە ستراتیژییەکان دەکەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە ، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆکرا لەبارەی کارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ئەو پڕۆژانەی بەهەماهەنگی نێوان هەردو وەزارەت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێن، بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئاماژەی بە ژمارەیەک لەو پڕۆژانە کرد بەتایبەت پرۆژەکانی بواری رێگا و بان، کە گرنگن بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان بەمەبەستی دابینکردنی بودجەی پێویست و تەواوکردنی پڕۆژەکان، لەبەرامبەردا وەزیری دارایی و ئابوری پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دوپات کردەوە.