چارەسەری کێشەی بازرگانانی سلێمانی دەکرێت
![](/media/14286/303104064_436817558471911_3340822135802111782_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133064912850000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ ، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری، لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانی و ژمارەیەک لە بازرگانانی سنووری پارێزگای سلێمانی بهمهبهستی چارهسهركردنی كێشهكان و گوێگرتن له داخوازییهكانیان کۆبوەوە.
لە دیدارێکدا کە بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم و بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی ھەرێم/سلێمانی و بەڕێوەبەری چاودێری گومرگ ئامادەبوون، تاوتوێی جوڵەی بازرگانی و ئەو کێشەو گرفتانە کرا کە بونەتە ھۆی کەمبوونەوەی جوڵەی بازرگانی.
ئاوات جهناب نوری، وهزیری دارایی و ئابوری سەرجەم کێشەکان و گرفتەکان و داواکاری و پێشنیارەکانیان بەھەند وەرگیراو، وەزیری دارایی و ئابوری بەڵێنی ھاوکاریکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی پێدان. و بەڕێوەبەری گشتی گومرگ ڕاسپێردرا بۆ بەردەوام بوونی کۆبوونەوەکان و ھاوکاری کردنیان.