وه‌زیرى دارایی و وەزیرى بازرگانى بۆ چاره‌سه‌رى کێشەی بازرگانانی سلێمانى كۆبوونه‌وه
هەولێڕ، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژى یه‌كشه‌مه ڕێكه‌وتى ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢، له دیوانى وه‌زاره‌ت، ئاوات جه‌ناب نورى، وه‌زیرى دارایی و ئابورى له‌گه‌ڵ كه‌مال موسلیم، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته‌كانى بازرگانان و پیشه‌سازانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا، سیروان محمد، سەرۆکى ژوورى بازرگانى و هۆبه‌ى بازرگانان و پیشه‌سازى، و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى و وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى تیایدا به‌شداربوون.
له دیدارێکدا وه‌زیرى دارایی و ئابورى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، ئێمه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان لێره‌ین به‌یارمه‌تى و هه‌ماهه‌نگى هه‌ردوو وه‌زاره‌تمان ده‌توانین هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان هه‌ڵگرین بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانان و پیشه‌سازان به گروتینێكى به‌هێزه‌وه بازار بەگەڕ بخەن.
كەمال موسلیم، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى وه‌كو هه‌میشه هه‌ماهه‌نگ و هاوكارێكى به‌هێزبوون بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى كه ڕووبه‌ڕووى بازرگانان و پیشه‌وه‌ران ده‌بنه‌وه. کە ئه‌م كۆبوونه‌وه ته‌واو كه‌رى ئه‌و زنجیره كۆبوونهوهیانهیه كه ماوه‌یه‌كه وه‌زیرى دارایی و ئابورى ئه‌نجامى ده‌دات به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى كێشه‌ى بازرگان و پیشه‌سازانی سنووری پارێزگای سلێمانی.