دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بەسیستەمی ئەلیکترۆنی دەستیپێکرد
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بەسیستەمی ئەلتکترۆنی لەسلێمانی دەستی پێکرد و لەماوەی چەند خولەکێکدا خانەنشینان مووچەکانیان وەردەگرن.
دیلمان جەمال، بەرپرسی بەشی دیراسات لە بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاند:''لە ئێستادا لە ٣ بنکەی ناوشاری سلێمانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی دەستی پێکردووە و لە چەند مانگی داهاتووشدا مووچەی سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەکرێت بەسیستەمی ئەلیکترۆنی.''