Skip to the content

وەزارەتی دارایی پێشینەی تایبەت بۆ پڕۆژەی ڕێگای دەربەندیخان ـ کەلار خەرج دەکات

 

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بەڕێوبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی بڕیاریدا لەم قۆناغەدا مانگانە بڕی یەک ملیار دینار بەشێوەی چوار سلفە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی ڕێگای دووسایدکردنی دەربەندیخان ـ کەلار خەرج بکرێت تا کارەکانی پڕۆژەکە بەردەوام بێت.

سەبارەت بە پڕۆژەی دووساید کردنی ڕێگای دەربەندیخان ـ زەڕایەن بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کێشەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار چارەسەر بکەن و دوای وردبینی لەکارەکانی و یەکلاکردنەوەی دۆسیەکانی، مانگانە پێشینەی بۆ خەرج دەکرێت.