وەزیری دارایی چەند داواکاریەکی قەزای دەربەندیخان و ناحیەی زەڕایەن جێبەجێ دەکات
![](/media/18130/327574435_576371917691201_4105118492153779701_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133199019190000000)
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠٢٣، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لە سلێمانی پێشوازی لە هەریەک لە سلێمان محەمەد قایمقامی قەزای دەربەندیخان و ئاوارە حەمەشەریف بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن کرد.
لە دیدارێکدا وەزیری دارایی گوێبیستی داواکاری بەرپرسانی ناوچەکە بوو، کە خۆی لە کێشەکانی بەردەم پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەو کەرتی تەندروستی و ڕێگاوبان دەبینیەوە.
وەزیری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند:"ئەو داواکاریانەی پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە هەیە و لە دەسەڵاتی ئێمە دایە بەزوترین کات جێبەجێیان دەکەین"
وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاریدا، چارەسەری گرفتی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان و چارەسەری گرفتی دارایی هەردوو پردی گوندی زەڕایەنی کۆن لەسەر پڕۆژەی دوو سایدی زەڕایەن _ دەربەندیخان بکات و ئاماژەشی بەوەکرد لەگەڵ پارێزگار و بەڕێوبەرایەتییە گشتیەکانی وەزارەت هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانی دیکەیان دەدەن.