وەزارەتی دارایی هۆشیاری بەرانبەر بڵاوبوونەوەی دراوی ساختە بڵاودەكاتەوە
وەزارەتی دارایی هۆشداری لەسەر بڵاوبوونەوەی دراوی ساختە دەدات و خولی تایبەتیش لەو ڕووەوە بۆ چەند دامودەزگایەكی دارایی و بانكی دەكاتەوە.
بڵاوبوونەوەی دراوی ساختە لە بازارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و وەزارەتی دارایی و ئابوورییش داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لە کاتی مامەڵەکردن بە جۆرەکانی دراو، تا تووشی زیان نەبن، زیاتر چاوكراوە بن.

لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوبەرایەتیی بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی، خولی هۆشیاری بۆ خەزنەداری بانکەکان کردووەتەوە، تا لە کاتی مامەڵەکردن بە دراوەکاندا ئاگادار بن.
بڕیاریشە خولی هۆشیاری بۆ فەرمانگەکان و نووسینگە و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بکرێتەوە، تا ئاگایی زیاتر لە بڵاوبونەوەی دراوی ساختە و مەترسییەکانی بڵاوبكرێتەوە.
لە ماوەی ڕابردووشدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بە سەر بڕێکی زۆر دراوی ساختەی عێراقی لە جۆری ٢٥ هەزاری و ٥٠ هەزاری و دۆلاری ئەمریکیی ساختە لە جۆری ٥٠ دۆلاری و ١٠٠ دۆلاریدا گیراوە و ڕێکاری یاسایی پێویست لەوبارەیەوە گیراوەتەبەر.