وەزارەتی دارایی و وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە هەماهەنگی زیاتر بۆ یەكخستنەوەی پێشمەرگە دەكەن
![](/media/18018/328269947_694217352401334_9112627244061271445_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133195354830000000)
وەزارەتی دارایی پشتیوانییەكانی بۆ وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە دووپات دەكاتەوە و هەردوو لا هەماهەنگیی زیاتر بۆ پێشخستن و چاكسازیكردن لەو بوارەدا دەكەن.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە وەفدێکی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی ھەرێم کە پێکھاتبوون لە سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەت و فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆک ئەرکان و ژمارەیەک ئەفسەری باڵای وەزارەت كرد.

لە دیدارێکدا وەزیری دارایی پشتیوانیی خۆی بۆ یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی یەک ھێزی نیشتیمانی لەژێر چەتری حکومەتی ھەرێم و چاکسازییەکانی وەزارەت دووپات کردەوە و بەڵێنی کارئاسانی و ھاوکاریی تەواوی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان پێدان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێداویستیی ھێزەکانی پێشمەرگە لە دروستکردنی بینا و پێداویستیی بنکە و بارەگای مەشق و ڕاھێنانی دوو فیرقە تازەكە كرا، کە لە ئێستادا لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە قۆناغی مەشق و ڕاھێناندان. ئەوەش لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازیی حکومەتی ھەرێمە بۆ یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ھێزێکی نیشتیمانی لەژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەدا.