وەزیرى دارایی و ئابوریی کۆمەڵێک بڕیار بۆ خزمەتى خانەنشینان و شەفافییەت دەردەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- وەزیرى دارایی و ئابوورى حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێک بۆ کارئاسانى و بەدیجیتاڵیکردنى دۆسیە و موچەى خانەنشینان و کاراکردنى زیاترى دۆسییەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی سنورى پارێزگاى سلێمانى و ڕێکخستنەوەی کاروبارە بانکییەکان.
ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:''سەردان و کۆبونەوەکانى دوو ڕۆژى رابردوودیان لە سلێمانی لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەیە کە دەستیان پێکردوە بۆ بە جێگەیاندنی دۆسییەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی سنورەکە و ڕێکخستنەوەی کارە بانکییەکانی سلێمانی و بە ئەلیکترۆنی کردنی موچەی خانەنشینان و دیجیتاڵکردنی دۆسییەکانیان.
وەزیری دارایی و ئابوریی لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی چەند بڕیارێکی دەکرد، لەوانەش تەرخان کردنی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ خانەنشینی و کارئاسانی مامەڵە و سەردانی خانەنشینان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە. هەروەها
هەردوو بانکی باخان و بانکی کوردسات تێکەڵ بکرێن و لە چوارچێوەی یەک بانکدا ئیشوکارەکانیان ڕێکبخرێتەوە. سەرجەم دۆسییەی خانەنشینان بەدیجیتاڵی بکرێت و شێوازی نوێ لە ئەرشیفکردنی دۆسیە و دیکۆمێنتەکان کارا بکرێت.
هەرەوەها بڕیاری بە ئەلیکترۆنی کردنی موچەی خانەنشینان و دروستکردنی کارتی زیرەکی موچەکانیان کە وەزارەتی دارایی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەستیپێکردوە، قۆناغەکانی کاراتر و تەواو بکرێت.