Skip to the content

دامودەزگەکانی هەرێم پابەند دەکرێن بە نرخی بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن

پاڵپشت بە نووسراوی بانکی ناوەندیی عێراق و لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندیی عێراق، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەرجەم وەزارەت و دامودەزگەکانی حکومەتی هەرێم پابەند دەکات کە بە نرخی بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵە بە دراوی دۆلاری ئەمریکییەوە بکەن، بە نرخی ١ دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بە ١٣٠٠ دیناری عێراقی، بڕیارەکەش لە ڕۆژی ٢ی ئادارى ٢٠٢٣ کاری پێ دەکرێت.