Skip to the content

سندووقێک بۆ کۆکردنەوەی داهاتی سزای ماددە هۆشبەرەکان دادەمەزرێنرێت

بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (٢) کە لە ٢٠ ئازاری ٢٠٢٣ دەرچووە و لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، سندووقێک بۆ کۆکردنەوەی داهاتی سزای ماددە هۆشبەرەکان دادەمەزرێنرێت.

بەپێی مادەی (٤٥) لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠٢٠) بڕیاردرا بەدامەزراندنی سندووقێک بەناوی سندوقی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان پارەدار دەکرێت لەو سزا س پێبژاردنانەی کە لە یاساکەدا دەقی لەسەر نوسراوە و لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو سندووقە سپاردە دەکرێت.

بەپێی بڕگەیەکی ڕێنماییەکە پارەی ناو سندووقەکە تەنها بۆ ئەو دامەزراوە تەندروستیاینە خەرج دەکرێت کە لە ماددەی ٣٨ یاساکەدا هاتووە و بۆ هیچ مەبەستێکی دیکە خەرج ناکرێت.

هەروەک لە بڕگەیەکی تردا هاتووە ئەو بڕە پارانەی بەپێی یاسا وەردەگیرێت بۆ مەبەستی سندووق دەکرێتە داهاتی کۆتایی بۆ گەنجینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاستەوخۆ دەکرێتە سەر هەژماری سندووقەکە.

هاوکات لیژنەی باڵا دەسەڵاتی خەرجکردنی بڕی تەنها یەک ملیۆن دیناری هەیە بۆ ئەو لایەنەی کە ماددە هۆشبەرەکە دەستگیر دەکات.