وەزارەتی دارایی کارئاسانیی زیاتر بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان دەکات
لە درێژەی هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ کارئاسانی لە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی نووسینگەیەکی تری بە شێوازێکی پێشکەوتوو بە دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانە کردەوە.
شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ زیاتر خزمەتکردنی توێژى خانەنشین و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ى ئاداری ٢٠٢٣، نووسینگەی ژمارە پێنج لە سەنتەری شاری سلێمانی کرایەوە کە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی تیادا دابین کراوە و بە شێوەیەکی تەندروست و لە ماوەیەکی کورتدا ئەو چین و توێژانە دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن".