Skip to the content

وەزیری دارایی تیمەکانی پرۆژەی هەژماری من لە کۆیە بەسەردەکاتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کارەکانیان، بەشێوەیەکی مەیدانی تیمەکانی پرۆژەی هەژماری منی لە کۆیە بەسەرکردەوەو دەستخۆشی لێ کردن بەشێوەیەکی خێرا و ورد پرۆسەکەیان بەڕێوەبردووە کە وادەکات بەر لەوادەی خۆی کارەکانیان تەواو بکەن.
           
وەزیری دارای،ی ڕایگەیاند:" تا کۆتایی ئەم مانگە پرۆسەی هەژماری من لەسنوری پارێزگای هەولێر کۆتایی دێت و مانگی داهاتوو پرۆژەکە لە شاری سلێمانی و دهۆک دەست پێ دەکات".                                                                                   

بەپێی داتای تیمەکانی پرۆژەی هەژماری من تا ئێستا نزیکەی ١٦٥ هەزار فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان هەژماری بانکیان بۆ کراوەتەوە و تا سەرەتای مانگی داهاتوو سەرجەم فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای هەولێر دەبنە خاوەن هەژماری من.    

بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتیش مووچەکانیان بگوازنەوە بۆ بانکە تایبەتەکان و کارمەندەکانیان لەڕێگەی هەژماری بانکیەوە مووچەکانیان وەربگرن.  
  
لەدرێژەی هەنگاوەکانی پرۆژەکەدا لەسەرەتای ساڵی داهاتوو دەست دەکرێت بەدانانی ئامێری پارە ڕاکێشان ( ATM ) لە شوێنە گشتی و بازرگانیەکان و فەرمانبەران و مووچەخۆرانیش دەتوانن سودمەند ببن لەچەندین خزمەتگوزاری بانکی جۆراو جۆر.