بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان ڕوونکردنەوە لەسەر داهات و خەرجیەکانی حکومەت دەدات
مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی داهات و پارەی مووچەوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: "مانگانە داهاتی كۆتایی ١٧٠ ملیار دینارە و بۆ مووچە و خەرجییەكانی حكومەت خەرج دەكرێت."
مهولوود سابیر، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە هەڵە لێكدانەوەیەك لە بابەتی هەژماركردن و لێكدانەوەی داهاتی هەرێمی كوردستان هەیە، هەموو داهات بە نەقدی نییە تا بۆ مووچە تەرخان بكرێت، بۆ نموونە دەگوترێت ٣٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆیە، ئەو لێكدانەوەیە هەڵەیە، بەڵكوو دەبێت داهاتی كۆتایی هەژمار بكەین، بزانین چەندە."
بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان ڕوونیشیکردەوە: "داهاتی كۆتایی ئەو بڕەیە، كە وەك نەقد دەتوانین بۆ مووچە و پێشینەی فەرمانگەكان و پێداویستیی حكومەت بەكاری بهێنین، ئێمە لە بانك قەیدمان هەیە، ئەوەش نەقد و كاش نییە، گەڕانەوەی پێشیینە و قەرزەكان بە داهات هەژمار كراوە، ئەوەش داهات نییە، بەڵكوو یەكلاكردنەوە و تەسوییەیە."
مهولوود سابیر راشیگەیاند: "داهاتی نەقد ئەوەی هەیە لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی، مانگانە ١٧٠ ملیار دینارە و داهاتی كۆتاییە.''وئاماژەی بەوەش کرد كە هەندێك لە وەزارەتەكان بەشێكی داهات بۆ خۆیان دەگێڕنەوە و خەرجی دەكەن، بۆ نموونە، لە هاتووچۆ لە وەزارەتی ناوخۆ ٢٥%ی داهات بۆ خۆیانە و هەموو داهاتەكە بۆ ئێمە نییە، تا بەكاری بهێنین، لە زۆرێک لە وەزارەتەكان رێژەیەك لەو داهاتەی دەستیان دەكەوێت و دێتە بانكەكان دیاری كراوە، رێژەكە بۆ خۆیان بەكاری دەهێنن."
بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان دەشڵێت: "وەك حكومەت بە شەفافی كار دەكەین و داتاكانیش هەمووی لەبەردەستمانن و بە بەڵگە هەن، بەڵام لە باسی داهات ناتێگەیشتن هەیە، داهاتی كۆتایی ئەوەیە كە ئێمە دەتوانین وەك نەقد بۆ مووچە و خەرجییەكانی حكومەت بەكاری بهێنین، كە چەندین خەرجیی هەیە و بەردەوام پێویستی بە پارە و تەمویل هەیە."
حكوومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە ٩٤٠ ملیار دینار هەیە بۆ مووچە، ئەوە جگە لە پێشینەی مانگانەی وەزارەتەكان و خەرجییەكانی حكومەت.

هاوکات بەهۆی کەمی سیولە و کاش لەبانکەکان، کورتهێنان لە داهاتی ناوخۆ بۆ مووچە دروست بووە و لەسەرەتای ئەمساڵەوە داهاتی ناوخۆ بە جۆرێک مامەڵەی لەگەڵ کراوە، کە داهاتی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ ، بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٢، بەکارهێنراوە و ئەو دۆخە درێژ بۆتەوە تا ئەو کاتەی داهاتی مانگەکانی ٧ و ٨ و ٩ بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگەکانی ٦ و ٧ بەکارهێنراوە کەهەردوو مانگەکە ٥٣٥ ملیار دینار کورتهێنان هەبووە و بەداهاتی ناوخۆی ٣ مانگ پڕکراوەتەوە، ئەوە جگە لەخەرجی بەکاربردن کە مانگانە نزیکەی ١١٠ ملیار دینارە و خەرجی بەرهەمهێنانی کارەباش مانگانە زیاتر لە ١١٠ ملیار دینارە کەهەمووی لە داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت، ئەوە سەرەڕای دابەزینی بەردەوامی داهاتی ناوخۆی سنوری پارێزگای سلێمانی کەبەردەوام گرفتی بۆ دابەشکردنی مووچە دروست کردووە و ناتوانرێت کورتهێانانی مووچە و خەرجییەکانی پێ پڕ بکرێتەوە.