Skip to the content

وەزیری دارایی پێشوازیی لە شاندێکی ڕێکخراوی IFC کرد

ڕۆژی سێشەممە، ١٢ ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، پێشوازیی لە شاندێکی ڕێکخراوی IFC سەر بەبانکی نێودەوڵەتی کرد.     

لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق و ئەو پرۆژانەی بڕیارە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێن؛ لەم ڕووەوە وەزیری دارایی ئامادەییی وەزارەتی بۆ هەموو هاوکاری و کارئاسانیەک دەربڕی و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتی ڕاسپارد کارئاسانیی تەواو بۆ پرۆژەکانی ڕێکخراوەکە بکەن لە هەرێمی کوردستان. 

ڕاشیگەیاند: "هەرێمی کوردستان کەشێکی لەبار و سەقامگیری هەیە بۆ وەبەرهێنانی بیانی و حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو کارئاسانییەک پێشکەش دەکەن و یاسای وەبەرهێنانیش کارئاسانیی باشی دەستەبەر کردووە."
                      
شاندی ڕێکخراوی IFC ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ وەزیری دارایی ڕوون کردەوە و ئاماژەیان بەوە کرد کە کاری ئەوان ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنانە لە سێکتەرە جیاوازەکاندا و پاڵپشتی و گەشەپێدانی کەرتی تایبەتە لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا، لەو ڕووەشەوە لە عێراقدا هەرێمی کوردستانیان هەڵبژاردووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان."