ئاوات جەناب نوورى: زیندانیيانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان شایەنی هەموو خزمەتێکن
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە ژمارەیەک نوێنەری زیندانیيانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوی ئەنفالی هەڵەبجە و گەرمیان كرد، کە به مەبەستی گەیاندنی سوپاس و پێزانین سەردانی وەزارەتیان کردبوو، لەپای هەوڵەکانی وەزیری دارایی و ئابوورى بۆ گەڕاندنەوەی مووچە و شایستەکانیان.
لای خۆيهوه ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاند: زیندانیيانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان شایەنی هەموو خزمەتێکن کە پێشەکەشیان بکرێت. جەختیشیکردەوە وەک حکومەتی هەرێمى كوردستان هەرچی لە توانایاندا بێت بۆ خزمەتی ئەو چین و توێژانە كهمتهرخهمى ناکەن و لە ماوەی ڕابردووش هەرچييان بۆ ئهو توێژه كردبێت، بە ئەرکی سەرشانی خۆیان زانیوە.