بەڕێوەبەری گشتيی نوێی گومرگى ههرێم دەست بەکار بوو
ڕۆژی یەکشەممە ٤ى ئابى ٢٠٢٤، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی فەیسەڵ عەلی و ڕێباز عەباس ڕاوێژکارانی وەزارەت و یاسین واحید، بەڕێوەبەری گشتيی دیوانی وەزارەت، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتيی گومرگی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی كرا و کەمال ڕەوف، وەک بەڕێوەبەر و جەوهەر مەحموود، وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتيی گومرگی هەرێم دەست بەکار بوون.
ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتيی دیوانی وەزارەت هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەڕێوەبەری گشتيی نوێی گومرگ و جێگرەکەی، لە ئەرکە نوێیەکەیاندا خواست و بە ناوی وەزیری دارایی و ئابوورييهوه هەموو پشتیوانیيەکیان بۆ سەرخستنی کارەکانیان دووپات کردەوە.
هەروەها سوپاسی هەر یەک لە بهڕێوهبهر و جێگرى پێشووى بهڕێوهبهرى گشتيى گومرگى ههرێميان کرد، کە لە ماوەی ڕابردوودا جێدەستیان دیار بووە لە بەرەوپێشبردنی بەڕێوبەرایەتیيەکە و ڕێکخستنەوەی بەڕێوبەرایەتیيەکانی گومرگ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و پیرۆزبایی ئەرکی نوێیان لێ کردن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.