مەراسیمی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتيی كاروباری یاسایی بەڕێوە چوو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ى ئابى ٢٠٢٤، لە مەراسیمێكی تایبەتدا بە ئامادەبوونی یاسین واحید، بەڕێوەبەری گشتيی دیوان و ڕێباز عەباس، ڕاوێژكاری وەزارەت و یاریدەدەر و بەڕێوەبەری بەشەكان، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتيی كاروباری یاسایی لە وەزارەتی دارایی ئەنجام درا.
بەڕێوەبەری گشتيی كاروباری یاساییى پێشوو، بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاسایی، لە پۆستەكەی خانەنشین كرا و لە شوێنى ئهو، هەڤاڵ ئیدريس محەمەد، وەك بەڕێوەبەری گشتيی كاروباری یاسایی بەوەکالەت دەست بەكار بوو.
هەر یەك لە بهڕێوهبهرى گشتيى ديوان و ڕاوێژكارى وهزارهت، بەناوی وەزیری داراییەوە سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتيی كاروباری یاساییى پێشوو كرد، لە پای ئەو خزمەتەی كە لە ماوەی مانەوەی لە پۆستەكەی پێشكەشی كردووە و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە قۆناغەكانی داهاتووی ژیانیدا، هاوكات پیرۆزباییان ئاراستەی بەڕێز هەڤاڵ ئیدریس كرد، بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لە ئەركە نوێیەكەی و پشتیوانی و هەماهەنگيی وەزارەتیان بۆ سەرخستنی ئەركەكانی دووپات كردەوە.