Skip to the content

وەزارەتی دارايى داهاتی نانەوتیی مانگی نیسانی هەرێمی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی

بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی داراییی فیدراڵ.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١ ی ٨ ی ٢٠٢٤، بڕی (٧٤،٨٤٤،٥٣٢،٠٠٠) حەفتا و چوار ملیار و هەشتسەد و چل و چوار ملیۆن و پێنجسەد و سی و دوو هەزار دینار، وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی، لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٤، لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی و ئابووری، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی داراییی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

وەزارەتی دارایی و ئابووری