Skip to the content

وەزیری دارایی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێريی دارایيی عێراق و هەرێمی کوردستان كرد

ڕۆژی دووشەممە ١٩ى ئابى ٢٠٢٤، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازى لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێريی دارایيی عێراق و هەرێمی کوردستان كرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کاری تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێريی دارایيی لە هەرێمی کوردستان کرا و وەزیری دارایی پشتیوانی و هەماهەنگيی وەزارەتی، بۆ سەرخستنی کارەکانیان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هەماهەنگی و پەیوەنديی بەردەواممان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی چاودێريی دارایی هەبووە، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە هونەری و تەکنیکیيەکانی تایبەت بە خەرجی و داهات و لیستی مووچە و میالاکات، بەردەواميش دەرگه‌ی وەزارەت و بەڕێوه‌بەرایەتیيەکانمان بە ڕوویاندا کراوە بووە.
لای خۆشیانەوە بەرپرسانی دیوانی چاودێريی دارایيی عێراق، سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگيی وەزیری داراییان کرد، کە بەردەوام لەسەر هێڵ بووە بۆ چارەسەری ئەو کێشە و گرفتانەی لە بواری ژمێریاری، بودجە، داهات و خەرجیيەکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵدا هەبووە، هەروەک شاندەکە ئامانجی سەردانەکایان ڕوون کردەوە کە خۆی لە وردبینی لە خەرجی و داهاتی سێ مانگی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ دەبینێتەوە، ئەوەش لەسەر بنەمای یاسای بودجەی گشتيی عێراق، کە پێویستە هەر سێ مانگ جارێک تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێريی دارایی، وردبیبی لە داهات و خەرجیيەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.