شاندێکی هونەریی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
شاندێكی هونەریی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه پێكهاتوون له وهزارهتی دارایی و ئابووری، وهزارهتی سامانه سروشتییهكان لهگهڵ دیوانی چاودێریی داراییی ههرێم گەیشتنە بەغدا.
بە مەبەستی دروستکردنی تیمی هاوبەش، بۆ یەکخستنی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، شاندێکی هاوبەشی بەڕێوبەرایەتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا.
شاندە هونەرییەکەی هەرێمی کوردستان، بڕیارە ماوەی چەند ڕۆژێک لە شاری بەغدا بمێننەوە، بۆ بەشداری لە چەندین خولی هاوبەش، لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق.