وەزارەتی دارایی خولێکی تایبەت بە شێوازەکانی گرێبەستکردن کردەوە
![](/media/25171/426581594_787938903359773_3807410548845568520_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133523266060000000)
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری، خولێکی تایبەت بە شێوازەکانی گرێبەستکردن لە فەرمانگەکانی میری، کردەوە.
لە خولەکەدا ژمارەیەک فەرمانبەری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری و گەنجینەی هەرێم و گەنجینەی هەولێر بەشدار بوون.
خولەکە تایبەتە بە تەندەری پرۆژەکان، لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی کارگێڕی و دارایی-هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەرەپێدانی مرۆیی (ئەنستیتۆی کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی- کیپا)، سەرپەرشتی دەکرێت، و وانەکان لەلایەن ڕاهێنەر عمر عارب حمد، دەگوترێنەوە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.