وەزیری دارایی پێشوازی لە شاندێکی پاسەوانی سنووری عێراق کرد
![](/media/24809/422319009_774636668023330_3242584535925584799_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133505119810000000)
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە شاندێکی باڵای پاسەوانی سنووری عێراق کە پێکهاتبوون لە لیوا طالب حباب رمضان، جێگری فەرماندەی گشتی پاسەوانی سنوور و لیوا دلێر فرزەندە زبێر زێباری، فەرماندەی فەرماندەیی سنووری ناوچەی یەک و شاندێکی یاوەریان کرد.
لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر کێشە و گرفتەکانی خاڵە سنووریەکان و ڕۆڵی پاسەوانی سنوور لەو ناوچانە، هەردولا هاوڕابوون کە وەک یەک تیم کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکرێت.
وەزیری دارایی ڕونیشیکردەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی باڵای بۆچارەسەری کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر گومرگ و خاڵەسنووریەکان پێکهێناوە و لێکتێگەیشتنی باش لەو بارەیەوە هاتۆتە ئاراوە.
لای خۆشیەوە جێگری فەماندەی پاسەوانی سنووری عێراق سوپاسی وەزیری دارایی و دام و دەزگاکانی وەزارەتی کرد کە هاوکارو هەماهەنگن بۆ ئەوەی پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.