ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه
له ماوه‌ی ڕابردوو، تیمی هاوبه‌شی دیوانی چاودێریی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی مانگێك له هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی وردبینی له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بوون و به مه‌یدانی سه‌ردانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامهزراوهكانییان كردووه.
له‌لایه‌ن ئێمه‌وه هیچ شتێكی نامۆ و نایاسایی له‌ناو لیستی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمدا نییه و ناوه‌ناوه وروژاندنی بابه‌تی تازه به جۆرێك له گێچه‌ڵ ده‌زانین، بۆ ته‌گه‌ره‌خستنه به‌رده‌م پێدانی مووچه، كه مافی ڕه‌وا و ساده‌ی خه‌ڵكه.
ئه‌وه‌ی پێویست بێت و له چوارچێوه‌ی داواكارییه یاساییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ بێت وه‌ك له ڕابردوو وامان كردووه، به نووسراوی فه‌رمی وه‌ڵامییان ده‌ده‌ینه‌وه و هیچ تێبینییه‌ك به‌جێ ناهێڵین.
له‌م بابه‌تانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به ژیان و گوزەرانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، پێویسته میدیاكان نیشتیمانییانه و پیشه‌ییانه ڕووماڵ بکەن و بڵاوكراوه‌یان هه‌بێت، نه‌ك به جۆری دیكه و مه‌به‌ستی دیكه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری. ٢٠٢٤/١/٢٣