بهڕێوهبهرى گشتيى نوێى بودجه دهست بهكار بوو
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی له ئەبوبەکر عەلی ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتيی نوێی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری كرد.
لە دیدارێکدا وەزیری دارایی وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانيی خۆی و ستافی وەزارەت، بۆ سەرخستنی کارەکانی بەڕێوهبەرایەتیهەکە، ڕاشیگەیاند: بەڕێوهبەرایەتيی گشتيی بودجە، دەزگهیەکی گرنگ و هەستیاری وەزارەتی داراییە و پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دامودەزگهکانی وەزارەتی دارایيی فیدراڵ هەیە، بۆیە پێویستە بە یەک تیم کار بکرێت بۆ بەرەوپێشبردنی دەزگهکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی سەر ئاستی بەڕێوهبەرایەتییەکە لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە.
لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتيی بودجە سوپاسی پشتیوانی و متمانەی وەزیری دارایی کرد و بەڵێنی دا هەموو تواناى خۆی بۆ سەرخستن و بەرەوپێشبردنی بەڕێوهبەرایەتییەکە بخاتە گەڕ و وەک یەک تیم لەگەڵ ستافەکان کاربکەن.
هاوکات لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی فەیسەڵ عەلی، ڕاوێژکاری ئابووری و یاسین واحید، بەڕێوەبەری گشتيی دیوان و بەرپرسانی بەڕێوهبەرایەتيی گشتيی بودجە، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتيی بودجە کرا و ئەبوبەکر عەلی ئیبراهیم، وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوبەرایەتيی گشتيی بودجە لە شوێنی ئارام عەبدوڵا دەست بەکار بوو.