وەزیری دارایی و ئابوورى پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی کۆیە و زانكۆى چەرموو كرد
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٤، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، پێشوازی لە پرۆفیسۆر د. محەمەد حەسیب، سەرۆکی زانکۆی کۆیە و دکتۆر هەڵەت ڕەشید، سەرۆکی زانکۆی چەرموو كرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارهى هەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرا و پرۆژەکانی کابینەی نۆیەم بۆ بنیادنانی ژێرخانی کەرتی خوێندنی باڵا بەبایەخەوە هەڵسەنگێندرا.
وەزیری دارایی و ئابووری ئهوهى ڕوون کردەوە سەرەڕای کێشە و قەیرانەکان لەم کابینەیە، وەک وەزارەتی دارایی، هەر بابەتێک له خزمەتی بنیادنانی ژێرخانی کەرتی خوێندنی باڵا بووبێت، ڕەزامەندیيان لەسەر داوە و بەردەوامیش دەبن لە گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی خوێندنی باڵا و پەروەردە.
لای خۆشیانەوە هەریەک لە سەرۆکی زانکۆی کۆیە و زانكۆى چەرموو، سوپاسی هەوڵەکانی وەزیری دارایى و ئابووييان کرد، کە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لە بەرەوپێشبردنی زانکۆکان، ئەوەش لە ڕیزبەنديی زانکۆکان لەسەر ئاستی عێراق ڕەنگی داوەتەوە.