Skip to the content

وەزیری دارایی و ئابوورى پێشوازی لە نوێنەری زیندانیيانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال كرد

ڕۆژى دووشەممە ۸ی ته‌ممووزی ۲۰۲٤، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، پێشوازی لە نوێنەری زیندانیيانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال لە ناوچەی گەرمیان و هەڵەبجەی شەهید كرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ له‌باره‌ى ڕێکارەکانی نووسراوی زیندانیيانی سیاسی کرا، کە گه‌يشتۆتە وەزارەتی دارایی و تا ئێستا مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج نەکراوە، کە خۆی لە حەوت لیست دەبینێتەوە، ژمارەشیان زیاتر لە ٢٠ هەزار کەسە.
لای خۆیەوە ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاند: وەکوو هەمیشە خۆی بە خەمخۆر و پشتیوانی زیندانیيانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال دەزانێت، بە ناوی وەزارەتی داراییەوە هەموو پشتیوانیيەکی بۆ داوا ڕەواکانیان دووپات کردەوە، دڵنیای کردنەوە کە بەزووترین کات کارەکانیان لە وەزارەتی دارایی تەواو دەبێت و بە نووسراوی فەرمی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەدەنەوە، لە بەغداش لە پەیوەنديی بەردەوامدا دەبن تا ئەو پۆلە زیندانييه‌ سیاسیيەش بتوانن لە شایستەی مانگانە سوودمەند بن.