وەزیری دارایی و ئابوورى پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كرد
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارهى کێشە و گرفتەکانی ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کرا. وەزیری دارایی ڕایگەیاند: وەک حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی، هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردن و بنیادنانی ژێرخانی دامودەزگهکانی ئەو ناوچانە، درێخی ناکەین و خزمەتکردنی خەڵکی ئەو ناوچانە بە ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیيی خۆمان دەزانین.
هاوکات سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی چەند داواکاریيەکی دامودەزگهکانی ئەو ناوچانەی خستە ڕوو، کە خۆی لە بواری پەروەردە و ڕۆشنبیری و چەند سێکتەرێکی تری خزمەتگوزاری دەبینیيەوە، ههروهها سوپاسی وەزیری دارایی کرد، کە هەمیشە پشتیوان و خەمخۆری ئەو ناوچانە بووە و لە داهاتووش هەرچیيان پێ بکرێت درێخی ناکەن.