وەزیری دارایی و ئابوورى پێشوازی لە ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ى تهممووزى ٢٠٢٤، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، پێشوازی له دکتۆر هەیسەم حەسەنی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەی دارایی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ كرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر هەنگاوەکانی کارەکانی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی و ژمێریاری لە نێوان وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرا و وەزیری دارایی ئامادەیيی وەزارەت و بەڕێوهبەرایەتیيە گشتییەکانی بۆ سەرخستنی کارەکانی لیژنەکە و یەکخستنی ڕێکارە دارایی و ژمێریاریيەکان دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە دکتۆر هەیسەم حەسەنی، هەماهەنگی و پشتیوانيی وەزیری دارایی و دامودەزگهکانی وەزارەتی بەرز نرخاند و ڕایگەیاند: هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە، تا کۆتایيی ئەم مانگە کارەکانی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی تەواو بکەن.
بڕیاریشە چەندین خولی هاوبەش لەنێوان هەردوو وەزارەتی دارایيی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ فەرمانبەرانی ژمێریاری، تایبەت بە یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی و ژمێریاری بکرێتەوە.