Skip to the content

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بانکە پسپۆڕییەکانی وەزارەت کۆبووەوە

ڕۆژی سێشەممە ٢ی تەمووزی ٢٠٢٤، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشێک لە بانکە پسپۆڕییەکانی وەزارەت کۆبوووە.
لە کۆبوونەوەکەدا پرسی گەڕانەوەی پێشینەکان لە بواری قەرزی نیشتەجێکردن و خانووبەرە و کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری، بەوردی گفتوگۆی لەبارەوە کرا. بەرپرسانی بانکەکان داتا و پێشنیاری خۆیان خستە ڕوو.      
لای خۆیەوە ئاوات شێخ جەناب بانکە پسپۆڕییەکانی ڕاسپارد بەزووترین کات ڕاپۆرت و پێشنیاری خۆیان لەسەر شێوازی گەڕانەوەی پێشینەکان پێشکەش بکەن تا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت و دواتر ڕێنماییی پێویستی بۆ دەردەکرێت، بە جۆرێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان و ئەو چین و توێژانە بێت کە پێشینەکانیان وەرگرتووە.