لیژنەی پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆی وەزارەتی دارایی ئابوورى کۆبووهوه
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ى حوزهيرانى ٢٠٢٤، لیژنەی پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنە و ئەندامان و دەستەی ڕاوێژکاران و بەڕێوهبەرە گشتیيەکانی وەزارەت کۆبووهوه.
لە کۆبوونەوەکەدا لەبەر ڕۆشنایيی کارنامەی چاکسازيی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسی ڕێکخستنەوەی پەیکەری وەزارەت و داڕشتنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی وەزارەت و بەڕێوهبەرایەتیيەکان، بە ئامانجی کەمکردنەوەی ڕۆتین و زیادکردنی شەفافیەت و خزمەتکردنی هاووڵاتیيان و فەرمانبەران، گفتوگۆی چڕی لەبارەوە کرا و بڕیاری پێویستی لەبارەوە درا.