خولێکى تایبەت بە بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنى گرێبەستەکان بەڕێوە چوو
ڕۆژى پێنجشەممە ٢٩ى ٢ى ٢٠٢٤، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ژمێرکارى سەر بە وەزارەتى دارایی و ئابوورى کۆتایی بە خولێکى تایبەت بە بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنى گرێبەستەکان هات.
تیایدا ٥٦ فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ژمێرکارى و گەنجینەى هەرێم و گەنجینەى لقى هەولێر بەشدار بوون و لە کۆتاییدا بڕوانامەى بەشداریکردنیان پێ بەخشرا.
بابەتى خولەکە لە چوارچێوەى ڕێنمایی ژمارە ٢ى ساڵى ٢٠١٦ى وەزارەتى پلاندانانە تایبەت بە گرێبەستە گشتییەکان.
ئامانجى کردنەوەى خولەکەش زیاتر ئاشنابوون بوو لە شێواز و بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنى گرێبەستى پرۆژەى گەورە و مامناوەند و بچووک و پرۆژە ستراتیژییەکان.
جێگەى باسە خولەکە سەنتەرى پەرەپێدانى کارگێرى و دارایی–هەولێر بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى پلاندانان –بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى پەرەپێدانى مرۆیی (ئینستیتۆى کوردستان بۆ کارگێرى گشتى -کیپا) کرابووەوە، وانەکانى لە لایەن ڕاهێنەر عومەر عارەب دەوترایەوە و بەڕێوەبەرانى خولەکە هێمن ئەسکەندەر و گەزەنگ حمدامین بوون، و ماوەی چوار ڕۆژی خایاند.