Skip to the content

کۆتایی بە خولێکی ژمێریاری تایبەت بە سیستەمی خۆپارەدارکردن هات

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ـی ئایاری ٢٠٢٤، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی و ئابووری، خولی سیستەمی خۆپارەداركردن (تمویل ذاتى)، بۆ فەرمانگەکانی تمویل ذاتى لەسەر ئاستی وەزارەتەکان کۆتایی هات.

لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی دکتۆر هاورێ کەمال، ڕاوێژکاری یاساییی وەزارەت، تیشک خرایە سەر گرنگیی ئەم خولە بۆ فەرمانگە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ڕێنماییی پێویست بە بەشداربووان درا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە ژمێریارییە. دواتر بڕوانامە پێشکەشی بەشداربووان کرا، کە ژمارەیان ١٥٠ فەرمانبەر بوو.

جێگەی باسە خولی تمویل ذاتى لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی كارگێڕی و دارایی، بۆ فەرمانبەرانی ژمێریاریی فەرمانگە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرابووەوە، و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، لە هەمان کاتدا لە سلێمانی و دهۆکیش بەرێوەچوو.