یەکەمین کۆنفرانسی دڵنیایی بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، کۆنفرانسی دڵنیایی بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات، لەمیانی کۆنفرانسەکەدا، چەندین گوتارو پانێل و بابەتی گرنگ لەسەر کەرتی دڵنیایی و شێوازەکانی گەشەکردن و بەرەوپێشبردنی ئەو کەرتە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دراوسێ گفتوگۆی چڕیان لە بارەوە کرا.بڕیارە دەرئەنجامی گفتوگۆ و پانێلەکان بکرێته ڕاسپاردە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار بکرێت، تا بتوانرێت بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.
شايانى باسه كۆنفرانسهكه ماوهى دوو ڕۆژ بهردهوام بوو له ڕۆژانى ٥ و ٦ـى ئايارى ٢٠٢٤، بەشی زۆری ئامادەبووان لەسەر بایەخ و گرنگیی کەرتی دڵنیایی بۆ ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان هاوڕا بوون و دەکرێت هاووڵاتییان سوودمەندی سەرەکی بن لەو بوارەدا.