شاندێکی بانکەکانی وڵاتی تورکیا سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد
ڕۆژى سێشهممه ٧ــی ئایاری ٢٠٢٤، لە دیوانی وەزارەتى دارايى و ئابوورى، به ئامادهبوونى ڕاوێژکاری کاروباری یاسایی، ڕاوێژکاری ئابووری، بەڕێوەبەری گشتيی بانکە بازرگانییەکان و بەڕێوەبەری گشتيی بانكە پسپۆرییەكان، پێشوازی لە شاندێکی بانکەکانی وڵاتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەوپێشبردن و فراوانکردنی کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها داوای هەماهەنگيی زیاتری بانکەکانی وڵاتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان كرا، بە ئامانجی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاريی بانکی بە هاونیشتمانیيان.