وەزارەتی دارایی و ئابوورى خولێک بۆ فەرمانگەکانی "تهمویل زاتی" لە وەزارەتەکان دەکاتەوە
![](/media/26842/444486838_849490163871313_5866849094865783223_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133608459190000000)
ڕۆژی سێشەممە ٢١ـى ئايارى ٢٠٢٤، لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی ژمێرکاريی وەزارەتی دارایی و ئابووری، خولێک بۆ فەرمانگەکانی (تهمویل زاتی)، لەسەر ئاستی وەزارەتەکان كردهوه و وەزیری دارايیش بەپێویستی زانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بەزووترین کات خۆیان لەگەڵ سیستەمە بگونجێنن.
ئاوات شێخ جەناب ڕوونی کردەوە لە ئەنجامی ئەو ڕێکەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی هاتوونهته ئاراوە، پێویستە بەزووترین کات ئەو فەرمانگانەی (تهمویل زاتی)ن، جیا بکرێنەوە و هاوشێوەی عێراق، کار بە سیستەمی ژمێریاريی تایبەت بە (تهمویل زاتی) بکەن، ههروهها گوتى: لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتیيەکان گەیشتوونەتە ڕێكکەوتن، بەپێی یاسای بودجە و یاسای ئیدارەدانی دارایی، لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگهی فیدراڵی.

خولی (تهمویل زاتی) لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی كارگێڕی و داراییى هەولێر، بۆ فەرمانبەرانی ژمێریاری فەرمانگە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کراوەتەوە، و ماوەی سێ ڕۆژ لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەردەوام دەبێت.