Skip to the content

وەزیری دارایی و ئابووری پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بەڕێوەبەری نوێی ژمێرکاریی وەزارەت کرد

ڕۆژی سێشەممە ٢١ـی ئایاری ٢٠٢٤، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، سەردانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوبەرایەتییەکە دووپات کردەوە.

وەزیری دارایی ڕایگەیاند: بەڕێوبەرایەتیی ژمێرکاری، یەکێکە لە بەڕێوبەرایەتییە گرنگەکانی وەزارەتی دارایی و کاری زۆر و گرنگی لە ئەستۆیە، داوای کرد لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕۆتینات هەموو کاراسانییەک پێشکەش بکەن و وەک وەزارەت و بەڕێوبەرایەتییەکان هاوکار و هەماهەنگ دەبین بۆ ڕێکخستنەوەی سیستەمی ژمێریاری و دارایی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.