وەزیری دارایی پێشوازی لە سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا کرد
![](/media/26458/438305826_840088194811510_4630122330777968923_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133596280120000000)
ڕۆژی سێشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٤، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، پێشوازی لە فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و ڕۆڵی نوێنەرایەتیی حکومەت لە بەغدا بەرز نرخێندرا، هەروەک جەختیش لەسەر زیادبوونی هەماهەنگی لەنێوان وەزارەت و فەرمانگەکانی هەردوولا بە ئامانجی باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان لە داهاتوودا کرایەوە.